هه‌رێمی كوردستان.. به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ10 كه‌س بوونه قوربانیی
حه‌وت رووداوی هاتوچۆ روویان داوه
K24 – هه‌ولێر:
له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و 9ی دیكه بریندار بوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا، حه‌وت رووداوی هاتوچۆ روویان داوه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست داوه و 9 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی رابردوو لەسەر رێگه‌ی كه‌لار – رزگاری، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (بی ئێم)، کۆنتڕۆڵی لە دەست دا و خۆی بە ستوونێكی کارەباداكێشاوه، لە ئەنجامدا كۆرپه‌یه‌كی دوو مانگه بە ناوی (ئانا م.ئ.) گیانی لە دەست دا و دایكی مدناڵه‌كه له‌گه‌ڵ باوکی، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارن، برینداربوون.
