ئاكه‌په ره‌تی كرده‌وه گفتوگۆی نهێنی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كردبێت
هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان حکوومەتی تورکیا و یەپەگە نەبووە
K24 – هه‌ولێر:
عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا (ئاکه‌په)، وەڵامی بەرپرسانی جەهەپەى دايه‌وه و رایگه‌یاند، هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان حکوومەتی تورکیا و یەپەگە نەبووە.
عومەر چەلیک لە توتێکدا لێدوانێکی گوتەبێژی جەهەپەی لەبارەی بوونی گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی تورکیا و یەپەگە رەت کردەوە و رایگەیاند, گوتەبێژی جەهەپە لێدوانێکی وڵاتێکی دیکە بە ئامانجی ناشيرینکردنی دەسەڵاتی تورکیا بەکار دەهێنێت.
پێشتر فایق ئۆزتراك، گوته‌بێژی جه‌هه‌په رایگەیاندبوو، توركیا به‌رده‌وام یه‌په‌گه به رێكخراوێكی تیرۆريستی وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام له‌نێوان حكوومه‌تی توركیا و یه‌په‌گه‌دا دانوستان هه‌یە و لە ترسی رای گشتی ناوێرێت ئاشکرای بکات.