له ئه‌مڕۆوه هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت سزا ده‌درێت
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سزادانی زیاتری ئێران و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی به‌خشینی 8 وڵاتی جیهان بۆ كڕینی نه‌وتی تاران، له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/5/2019 وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
رۆژی 22/4/2019، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوای له‌و وڵاتانه كرد، كه نه‌وتی ئیران ده‌كرن، ده‌ست له هاورده‌كردن و كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرن و له رۆژی 2/5/2019 وه هه‌ر وڵاتێك پابه‌ند نه‌بێت، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتنیش له چوارچێوه‌ی توندكردنی سزاكانی سه‌ر ئێرانه، كه به چه‌ند قۆناغێك، پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یدا سه‌پاند.
له ئه‌مڕۆوه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی درابووه 8 وڵاته‌كه‌ی جیهان، كه زۆرینه‌یان له كیشوه‌ری ئاسیان و ماوه‌ی 6 مانگی خایاند، كۆتایی هات و نابێت چیدیكه مامه‌ڵه‌ی كڕینی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاریی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ریك بێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له قایلكردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به یه‌كجاری هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئیران بۆ ده‌ره‌وه رێگه‌ی لێ بگیرێت.