"ئامادەکاریی بۆ شەڕی ئێران دەکرێت"
خەریكی جێبەجێكردنی پلانەكەن
K24 - ھەولێر
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "دوژمنان خەریکن ئامادەکاریی بۆ شەرێکی بەربڵاو دەکەن و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە چاوکراوەیی ئاگاداری دۆخەکەن".
ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارێكیدا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەوە دا "دوژمنانی ئێران لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، هەواڵگری و ئەنتەرنێتدا، خەریکی هێرشن و ئەمەریکا و ئیسرائیلیش لە هەموو بوارەکاندا خەریکی پلاندانان و جێبەجێکردنی پلانەکانن".
خامەنەیی گوتیشی "ئەو دوژمنانە ئەگەرچی بە رواڵەت پلانی سەربازییان بۆ شەڕ نییە، بەڵام ئەوان لە هەموو بوارەکاندا ئامادەکارییان کردووە و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە چاوکراوەیییەوە ئاگاداری دۆخەکەن".