مووسڵ.. واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگار و جێگره‌كانی درێژ كرایه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، تا 7ی ئه‌م مانگه درێژ بكاته‌وه.
له نووسراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، سیدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ سنجاری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و بۆ ده‌رفه‌تتدانی زیاتر به خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، بڕیارمان دا واده‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی درێژ بكه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، هه‌ركه‌س خوازیاره خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته، ده‌توانێت تا 7ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بكات و داواكاریی فه‌رمی پێشكه‌ش بكات.
