وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق شیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ركه‌وتنی به‌غدادی ده‌كات
له بری باسكردنی خیلافه‌ته‌كه‌یان باس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژراوه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، شیكردنه‌وه‌ی خۆی بۆ نوێترین ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش خسته‌ڕوو.
له شیكردنه‌وه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌غدادی له ژێر زه‌وی قسه‌ی كردووه و بۆ شاردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ش، په‌رده‌یان به دیواره‌كاندا داداوه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، داعش و خه‌لیفه‌كه‌ی ستراتیژی شه‌ڕیان گۆڕیوه و له بری باسكردنی خیلافه‌ته‌كه‌یان، باس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رنجه‌كانی خۆی له چه‌ند خاڵێكدا چڕ كردووه‌ته‌وه و كوردستان24 پوخته‌ی ئه‌و خاڵانه ده‌خاته‌ڕوو:
1.له تۆماركردنی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا، هه‌وڵێكی زۆری ته‌كنیكی خراوه‌ته‌گه‌ڕ و كامێرای پێشكه‌وتوو به‌كار هێنراوه.
2.له رووی كاته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت گرته‌كه نوێیه و باسی كۆتایهاتنی شه‌ڕی باغۆز ده‌كات و سه‌رده‌كێشێت بۆ باسی جه‌زائیر، سودان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل و رووداوه‌كانی سریلانكا.
3.له رابردوودا پرسیاری گه‌وره له‌سه‌ر دیارنه‌مانی به‌غدادی له ئارادابوون، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی كوژران و برینداربوونیشی بڵاو بووه‌وه، به‌رپرسانی داعش به‌شێكیان كوژران و به‌شێكیان رایانكرد و پرسیاری ئه‌وه هاتبووه ئارا، ئایا رۆڵی ئه‌و چییه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی.
4.له رووكاردا وه‌ك كه‌سێكی دووڕووی هاوشێوه‌ی ئوسامه بن لادن و سه‌دام حوسێن ده‌رده‌كه‌وێت و له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا شكسته‌كانیشی به سه‌ركه‌وتن وه‌سف ده‌كات.
ستراتیژی نوێی به‌غدادی
له به‌شێكی دیكه‌ی شیكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا باس له ستراتیژی نوێی به‌غدادی كراوه و به‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردووه:
1.به‌غدادی ددانی ناوه به شكستی له شه‌ڕی باغۆز و ناوچه‌كانی دیكه و یادی كوژراوه‌كان ده‌كاته‌وه و دابه‌شیان ده‌كات بۆ سێ پۆلی، ئه‌میره‌كان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی شه‌رعی و راگه‌یاندنكاره‌كان و هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كدارانی ده‌دات.
2.تێبینی ده‌كرێت، دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به به‌رپرسه نوێیه‌كان و سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت، كه به‌رپرسه‌كانی دیكه شار و ناوچه‌كانیان راده‌ست نه‌كرد، تا به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا تێپه‌ڕبوون. هاوكات ده‌رهێنه‌ری گرته ڤیدیۆكه سێ جار قسه‌كانی به‌غدادی ده‌بڕێت و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی قسه و زانیارییه‌ك، كه نه‌یانویستووه بڵاو بێته‌وه.
ستراتیژی نوێی داعش
1.دداننان به شكست و كشانه‌وه. ئه‌وه‌ش به روونی له وتاره‌كه‌ی به‌غدادی و دابه‌زینی له‌ره‌ی قوڕگ، ھێمنیی له قسه‌كردنی و ئاماژه‌كانی رووخساریدا دیار بووه.
2.باسكردن له به‌یعه‌تی نوێ، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقا، لیبیا، بۆركینافاسۆ، مالی و كۆنگۆ، ئاماژه‌یه بۆ شكست و هیچ پێ نه‌مانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
3.سه‌رنج چڕكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌كداره فه‌ڕه‌نسییه‌كان له ئه‌فریقا، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه فه‌ڕه‌نسا سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌كات، كه دژی داعش له ئه‌فریقا پێك هێنراوه.
4.به‌غدادی باسی تۆڵه‌ی كوژراوه‌كانی له عێراق و شام ده‌كات و داوای به ئامانجگرتنی هێزی سه‌ڵیبییه‌كان ده‌كات وه‌ك خۆی ده‌یڵێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داعش ستراتیژی خۆی له ده‌ست داوه، كه باسی له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و خیلافه‌ت ده‌كرد.
5.ستراتیژی داهاتووی داعش، شه‌ڕی پارتیزانی و په‌لاماردانی سه‌ربازگه و ئامانجه لۆجستی و ئابوورییه‌كانه.
6.به‌غدادی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان ئه‌گه‌ره و ده‌كرێت به‌دیی نه‌هێنرێن. به ئه‌ندامه‌كانی ده‌ڵێت: خوادا فه‌رمانی پێ كردووین به جیهاد و فه‌رمانی به سه‌ركه‌وتن نه‌كردووه.
ئ.ر