ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

چەند پرسێك تاووتوێ دەكرێن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و پێدەچێت تەواوكردنی پێكھاتەی حكوومەتیش بخرێتە دەنگدانەوە.

بڕیارە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و ئەگەر ھەیە بابەتی تەواوكردنی پێكھاتەی حكوومەت بخاتە دەنگدانەوە، وەك ھەندێك سەرچاوەی عێراقییش باسیان كردووە، پپێشنیازێك لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكەوە كراوە، بۆ دەنگدان لەسەر ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ھاوكات، بەشێك لەلایەنە شیعەكان دەیانەوێت، بڕگەیەك لەبارەی دەستتێوەردان و پێشێلكارییەكانی ئەمریكا لە عێراق، بخەنە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ.

ھ.م