به‌شیر حه‌دداد: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان زیان به‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت

ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەخرێتە ناو بەرنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان

K24 - ھەولێر

بەشیر حەدداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی رایگەیاند: "لایەنێک لە رێگەی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، دەیەوێت پۆستی پارێزگاری نەینەوا بەدەست بهێنێت".

بەشیر حەدداد، گوتیشی: "پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، كه‌ خراوەتە ناو کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بایه‌تێكه‌ زیان بە پڕۆسەی سیاسی و دۆخی ئێستای عێراق دەگەیەنێت".

ئەوەشی خستەروو: "مەترسییەكی دیكە ئەوەیە، ئەگەر 50 پەرلەمانتار بتوانن ئەنجومەنی پارێزگا ھەڵبوەشێننەوە، ئەوا ھەموو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ھەڵدەوەشێنرێنەوە".

ھ.م