عێراق.. لایه‌نه شیعه‌كان هه‌وڵه‌كانیان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چڕتر ده‌كه‌نه‌وه
هاوپه‌یمانیی فه‌تح: هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
ھاوپەیمانیی فەتح، فشار دەخاتە سەر پەرلەمان بۆ ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەدا پێشێلكارییەكانی ئەمریكا لە عێراق بخاتە بەرنامەی كارەوە.
محەمەد بەلداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ھاوپەیمانیی فەتح، رایگەیاند، فشار دەخەینە سەر پەرلەمان، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا، پێشێلكارییەكانی ئەمه‌ریكا لە عێراق بخاتە بەرنامەی كارەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەپشت پەردەوە كار بۆ ئەوە دەكرێت شكست به هه‌وڵه‌كانمان بهێنرێت و ئەم بابەتە لاببرێت.
پێشتر كوتلەی سادقونی سەر بە عەسائیب ئەھلولحەق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ھەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیكەی یاسایی كردبوو، ئەگەر ئەو بابەتە لە بەرنامەی كاری پەرلەمان لاببرێت.
H.B