حویت: مووسڵ له لێواری جه‌نگێكی مه‌ترسیدار دایه
هۆزه عه‌ره‌به‌كان هۆشداریی ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دۆخی ئێستای مووسڵ وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو وه‌سف ده‌كه‌ن. هاوكات هۆشداریی له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی مه‌ترسیداری ناوخۆیی و مه‌زهه‌بی ده‌ده‌ن.
موزاحم حوێت، وته‌بێژی عه‌ره‌بی سوننه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، مووسڵ له لێواری جه‌نگێكی مه‌ترسیدار دایه و له‌هه‌ر چركه‌ساتێكدا بێت، دوور نییه وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو زۆر به خراپی بته‌قێته‌وه.
حوێت هۆشداریی له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگێكی ناوخۆیی و مه‌زهه‌بی، له نێوان عه‌ره‌به‌كان و تیره‌ی بنه‌ماڵه كۆنه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌دات، كه به "بیوتات مووسڵییه" ناسراون و تیره‌ی نوجێفییهكانیش یه‌كێكه له‌و بنه‌ماڵانه، هه‌مدیس هۆشداریی ده‌داته ئه‌سیل نوجێفی، له‌وه‌ی كه هه‌وڵ بۆ چه‌واشه‌كردنی شه‌قامی مووسڵ له دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌دات و خه‌ڵكی هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی شایسته بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌ت بكه‌نه‌وه.
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گوتی: گومانم نییه ره‌فتاره‌كانی ئێستای ئه‌سیل نوجێفی پیلانگێڕییه و فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی بۆ ناوخۆی مووسڵ له نزیكترین كاتدا به‌دواوه‌یه، به تایبه‌ت كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست به چهواشهكاریێكی گه‌وره ده‌كرێت، كار بۆ هه‌ژاندنی شه‌قام و هێنانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌و توندوتیژیانه‌ی پێشتریش له دژی كاندیدی عه‌ره‌ب بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا روویان دا، كه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بوون.
حوێت جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه وه‌ك پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، به‌رپرسیارێتیی هه‌ر گۆڕانكاریێكی نه‌خوازراو، كه ببێته هۆی خراپتربوونی دۆخی پارێزگاكه، ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌سیل نوجێفی و چه‌واشه‌كارانی دیكه.
موزاحم حوێت گوتیشی: مووسڵ ته‌نیا موڵكی عه‌ره‌ب، یان پێكهاته‌یه‌كی دیكه نییه، مووسڵ هی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه، به عه‌ره‌ب، كورد، كریستیان، توركمان، شیعه و سوونه‌وه.
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، "ئێستا ده‌بینین مووسڵ له جه‌نگێكی ناوخۆیی نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و سه‌ركرده سیاسییانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌بێ ره‌زامه‌ندیی پێكهاته ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و لایه‌نه‌كان، پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆیان".
گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تێبینی ده‌كرێت، "بیوتات مووسڵییه" به زمانێكی مه‌زهه‌بیی زبر به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌به‌كان ده‌دوێت، بۆیه هۆشداریی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی توندوتیژی له دژی عه‌ره‌به‌كان به سه‌ركردایه‌تیی كوتله‌ی موته‌حیدوون ده‌ده‌ین.
H.B