دیمه‌شق په‌نجه له ئه‌نقه‌ره راده‌وه‌شێنێت و ئامۆژگاریی كورد ده‌كات
هه‌ڕه‌شه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كی زبردا، حكوومه‌تی سووریا جه‌خت له‌سه‌ر رێگریكردن له فراوانخوازییه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له سنووری پارێزگای ئیدلب، ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "بست به بست خاكه‌كه‌مان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌نقه‌ره و گرووپه‌كان دهردههێنینهوه".
فه‌یسه‌ڵ میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "مه‌یادین"ـی لوبنانی گوتی: "سووریا رێگه به توركیا نادات ته‌نیا سانتیمهترێكیش له خاكه‌كه‌ی داگیر بكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "پێویسته ئه‌نقه‌ره باش بزانێت، ئێمه مانه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له ئیدلب هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ین".
میقداد ده‌شڵێت: "بڕیاری سووریا بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكه‌كه‌ی ئاماده‌یه و ئیدلبیش له‌و بریاره به‌ده‌ر نییه"، گوتیشی: "پێویسته توركیا و لایه‌نه‌كانی دیكه باش له‌وه تێ بگه‌ن، سووریا سووره له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بست به بستی خاكه‌كه‌ی".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا دووپاتی كرده‌وه، "ده‌بێت ئه‌نقه‌ره ئه‌وه بزانێت، كه پشتیووانییهكهی بۆ تیرۆر و داگیركردنی خاكی سووریا، ئاسایشی توركیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا مقداد رووی ئامۆژگارییه‌كانی له كوردی رۆژئاوای كوردستان كرد و گوتی: "ئێستا كورد بووه‌ته دارده‌ستی ئه‌مه‌ریكا، له‌بری ئه‌وه‌ی ئینتیمایان بۆ نه‌یاران هه‌بێت، پێویسته ئینتیمایان بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان هه‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، زیاتر له 70%ی خاكی پارێزگای ئیدلب، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا، له‌ژێر ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توندڕه‌و دایه، كه ده‌گوترێت له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتیووانی ده‌كرێن، له دیارترین ئه‌و گرووپانه‌ش، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نووسره‌ی پێشوو". ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، حكوومه‌تی توركیا به‌وه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه پشتیووانی له‌و گرووپانه ده‌كات، به مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێستا رووبه‌رێكی زۆری باكووری پارێزگای حه‌له‌ب، له‌وانه‌ش عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای توركیایه، كه له میانه‌ی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات و چڵه زه‌یتون" و به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.
پارێزگای ئیدلب ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، كه له ساڵی 2017ـه‌وه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنێك له لوتكه‌ی ئه‌ستانا له نێوان هه‌ریه‌ك له ئێران، توركیا و رووسیاوه، وه‌ك ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ راگه‌یه‌ندرا.
له 17ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2018، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له میانه‌ی دیداره‌كه‌یاندا له سوچی رایانگه‌یاند، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی داماڵراو له چه‌ك له نێوان ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریا و ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندا، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
H.B