ئێران داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه ده‌كات
"هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه وه‌ك له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بێت"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: وڵاته‌كه‌ی هیواداره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه، ئیمارات و به‌حره‌ین، وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، كوێت و عومان لێبێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی 16ی رێكخراوی "گفتوگۆی هاوكاری ئاسیا" كه له ده‌وحه به‌ڕێوه ده‌چێت، زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه، "هیوادارین وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بتوانن چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی بكات.. ئێمه له دژی فشاره‌كانی سه‌ر قه‌ته‌رین و هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م فشارانه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه خۆشحاڵین به گه‌لی قه‌ته‌ر، كه توانیویه‌تی خۆڕاگر بێت و دۆخی خۆی باش بكات، ئه‌مڕۆش تاكه رێگا بۆ هه‌موو لایه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مێزی گفتوگۆ".
زه‌ریف باسی ئه‌وه‌شی كرد، "وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر، كوێت و عومان هه‌یه" و گوتی: "كۆماری ئیسلامی هیواداره هه‌مان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه، ئیمارات و به‌حره‌ینیش هه‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "به‌لامانه‌وه زۆر گرنگه له ناوچه‌كه هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین و هیچ دژایهتییهكمان بۆ یه‌ك نه‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و ئێران میژوویێك، ئاینێك، چاره‌نووسێك و بهژهوهندییهكی هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی هاوبه‌شی وه‌ك تیرۆر و توندڕه‌وی ده‌بینه‌وه".
له 1ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌وحه میوانداری كاروباری كۆبوونه‌وه‌ی 16ی رێكخراوی "گفتوگۆی هاوكاری ئاسیا"ـی كردووه، كه به به‌شداری به‌رپرسانی سعوودیه و به‌حره‌ین به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشینه‌یه‌كی بێ هاوتایه دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كه‌نداو، كه له 5ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 سه‌ریهه‌ڵداوه، كاتێك سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و به هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تباریانكرد، له به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌تی قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئه‌و رێككارانه‌ی به پاساوێك بۆ گه‌مارۆدانی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف كردووه.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئێران به‌دی كراوه، كه به سه‌رسه‌ختترین ركابه‌ری سعوودیه داده‌نرێت، له ماوه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌دا چه‌ندین جار تاران جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی ده‌وحه كردووه‌ته‌وه، وێڕای بره‌ودان به په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له نێوان هه‌ردوو لا.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، له دوینێ 1ی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌مه‌ریكا توندترین سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، كه به‌گوێره‌ی لێدوانێكی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌ر له دوو رۆژ رایگه‌یاندبوو، به سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌گه‌یه‌ننه سفر و بۆ هه‌ر كه‌س و وڵاتێكیش كه بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات، هه‌ڕشه‌ی سزادانی لێكردبوو.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات رایانگه‌یاندبوو، وڵاته‌كانیان قه‌ره‌بووی ئه‌و ئه‌و بۆشاییه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران له بازاڕی وزه‌ی جیهان درووست ده‌بن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئێرنا
H.B