له به‌غدا كار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت
هه‌وڵێك له ئارادایه له كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانیش هه‌ڵبژاردن بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، پێویسته له زووترین كاتدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكرێت.
شێروان دووپردانی، ئه‌ندامی لیژنه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان داوایكردووه په‌له بكرێت له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
گوتیشی: بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكهكانیشهوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له‌و باره‌یه‌وه كردووه.
ئاماژه‌یكرد، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 28ی ئازاری رابردوودا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردووه.