ئۆپك: ناتوانین به‌شداری نه‌وتی ئێران له بازار فه‌رامۆش بكه‌ین
كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری نه‌وت و كاری رێكخراوه‌كه‌ی درووست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی ئۆپك، محه‌ممه‌د باركیندۆ، رایگه‌یاند، ناكرێت نه‌وتی ئێران له بازاردا بسڕینه‌وه.
گوتیشی: ئه‌و ره‌وشه‌ی رووبه‌ڕووی ئێران بووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری نه‌وت و كاری ئۆپك درووست ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێت سعوودییه و ئیمارات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئێران له بازاردا بڕیاری یه‌كلایه‌نه بده‌ن و ئۆپك به كۆمه‌ڵ بڕیار ده‌دات.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌رۆكی ئێران، ڤه‌نزوێلا و لیبیای گرتووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری جیهانی نه‌وت درووست ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه نه‌كات، هه‌ریه‌ك له ئیمارات و سعوودییه به‌ڵێنیان داوه بۆشایی نه‌وتی ئێران له بازاردا پڕبكه‌نه‌وه و ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان زیاتر بكه‌ن.
ئ.ڕ