پێنتاگۆن: گێچه‌ڵی سێكسی له ریزی سوپادا به رێژه‌ی %38 زیادی كردووه
حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كان له كاتی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و مه‌ستبووندا روویانداوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، رێژه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی له ریزی سوپادا هه‌ڵكشاوه.
تۆڕی هه‌واڵی "CNN" بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی پێنتاگۆن، له ساڵی 2018دا رێژه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی گه‌یشتووه‌ته %38.
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، 20 هه‌زار و 500 سه‌رباز، له كه‌رته جیاجیاكانی سوپا، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بووه‌ته‌وه.
له 2016دا، 14 هه‌زار و 900 سه‌رباز رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ببونه‌وه.
پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاله‌ت، په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه و داوایكردووه، هه‌نگاوی جدی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بگرنه به‌ر.
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، %62ی حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و گێچه‌ڵ له ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و مه‌ستبووندا روویانداوه.
ئ.ر