سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیله‌ندا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ باوكی منداڵه‌كه‌ی كرد
ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌ڵماس له په‌نجه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندایه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیله‌ندا، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران جاسیندا ئهردرن، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی كلارك جایفۆرد، هاوسه‌رگیری كرد.
نووسینگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ هاوڕێی پێشووی خۆی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریان كردووه.
پێشتر رۆژنامه‌نووسان له بۆنه‌یه‌كدا تێبینی ئه‌وه‌یان كردبوو، ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌ڵماس له په‌نجه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندایه.
جاسیندا ته‌مه‌نی 38 ساڵه و هاوڕێكه‌ی 41 ساڵه و پێشتر وه‌ك هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه بوون و منداڵێكیان به ناوی نیڤی هه‌یه.
له دوای به‌نازیر بۆتۆ، جاسیندا یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه، كه له ماوه‌ی حوكمڕانیدا منداڵی ببێت.
له 1990دا سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌نازیر عه‌لی بۆتۆ، له ماوه‌ی حوكمڕانیدا، بووه دایك.
