سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له باره‌ی ره‌وشی عێراق ده‌دات
هێشتا زۆر ماوه عێراق بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی
K24 – هه‌ولێر:
تامی داكوێرت، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ شاندێكی سیناتی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد، هێشتا زۆر ماوه عێراق بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و ئه‌مه‌ریكاش كه‌مته‌رخه‌مه له دابینكردنی هاوكاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه گوتی: ئێستا عێراق له ره‌وشێكی هه‌ستیاردایه و راسته كه شه‌ڕی داعش نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیان هه‌یە.
ئاشكراشیكرد، كه هه‌ندێ له چه‌كداره‌كانی داعش به‌پاره چوونه‌ته ناو كامپه‌كانه‌وه و وه‌كو ئاواره خۆیان ناساندووه و له‌وێووه خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وەن.