ماكرۆن: دیموكراسیه‌تێكی گشتگیر مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پاریسه‌وه‌ ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0ea0d219-5342-4c91-ad2c-8df2c1b1ab93/050319XYT.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ ئیمانوێك ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوزه‌یرانی عێراق، له‌پاریس كۆبوونه‌وه‌ و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گووتی: "سه‌قامگیری له‌ عێراق بۆ فه‌ره‌نسا و ناوچه‌كه‌ گرنگه‌" .

ماكرۆن جه‌ختیی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، دیموكراسیه‌تێكی گشتگیر مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی.

ماكرۆن گوتیشی: "فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت، وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ سه‌قامگیری عێراق و شه‌ڕی تیرۆر بمێنێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها پاراستنی سنووره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن و راهێنانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

له‌ باره‌ی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ش، ماكرۆن گوتی: "سه‌قامگیری له‌ عێراق بۆ ئێمه‌ پێویستییه‌، پێویستییه‌ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر، دیموكراتییه‌كی گشتگیر مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d0e838f1-fa30-47ad-b856-d842ac3a09c5/050319XXT.ism/manifest

لای خۆیه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌ باشترین په‌یوه‌ندی وه‌سف ده‌كات و ستایشی هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و شكستپێهێنانی كرد و جه‌ختییش كرده‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باشترین باردایه‌.

هاوكات روونيشی كرده‌وه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌كان جێگه‌ی گفتوگۆو چاره‌سه‌رن و ده‌توانن چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك شنگال و نه‌ینه‌وا و كێشه‌ نه‌وتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/81b97fbd-3ad0-4ac8-b3d7-700f4a92a3e6/050319XXV.ism/manifest

ئ. م