هەولێر لە خولی نایابی عێراق تووشی دۆڕانێکی دیکە بوو

لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە نەفتی میسان دۆڕا

هەولێر لە خولی نایابی عێراق تووشی دۆڕانێکی دیکە بوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە نەفتی میوان دۆڕا.

لە گەڕی بیست و پێنجەمی خولی نایابی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نەفتی میسان و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی دۆڕاند، کە ئەمە یازدەمین دۆڕانی هەولێرە لەم وەرزە تووشی دەبێت و یانەکەی پایتەخت شەشەم یارییە ناتوانێت تامی بردنەوە بکات و تامی بردنەوەی لەبیر کردووە، یەکەم دۆڕانی ئەکرەم سەلمانیش بوو لە یەکەم یاریی لەگەڵ یانەی هەولێر، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستبەکاربوو.

هەولێر لە پلەی سێزدەمی ریزبەندی خاوەنی 28 خاڵە و رۆژی هەینی داهاتوو لە گەڕی بیست و شەشەم میوانداریی جەوییە دووەمی ریزبەندی دەکات.