ئه‌مریكا: رێگه ناده‌ین داعش هه‌ژموونی جارانی بگه‌ڕێنێته‌وه
"فه‌یله‌قی قودس رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حزبوڵڵا له لوبنان و حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه ناده‌ن داعش هه‌ژموونی جارانی بگه‌ڕێنێته‌وه و جارێكی دیكه خه‌لافه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له وتارێكدا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی رێگه به رێكخراوی داعش نادات هه‌ژموونی جارانی له عێراق و سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه.
پۆمپیۆ دووپاتیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له فشاره‌كانی دژی شانه نووستووه‌كانی داعش له ته‌واوی جیهان، له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و سووریا و عێراق و ته‌نانه‌ت ئهفغانستیانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له باره‌ی ئێرانیشه‌وه پۆمپیۆ جه‌ختیی كرده‌وه، ئه‌ندامانی فه‌یله‌قی قودس، به فه‌رمانی پاسداران كار ده‌كات و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك حزبوڵڵا له لوبنان و حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.