هه‌سه‌ده: دانووستانی ناڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه
له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرای ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ دانوستانیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دراوسێكان، به‌تایبه‌تیش توركیا، باش بێت.
مه‌زلووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند،، دانووستانی ناڕاسته‌وخۆيان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان ئاماده‌ی دانووستانن و كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به ئاشتیيانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مه‌زلووم عه‌بدی له وته‌یه‌كدا له دیداری هۆزه‌كانی سووریا كه‌له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه له "عه‌ین عیسا" رێكخرابوو، گوتی: "ده‌مه‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی وڵاتانی دراوسێ بكه‌م، به‌تایبه‌تیش توركیا، له رێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانمان دانوستانی ناڕاسته‌وخۆمان هه‌یه، ده‌مه‌وێت بڵێم ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاماده‌ین، به‌ڵام مه‌رجی خۆشمان هه‌یه".
گوتیشی: "ئێمه ئاماده‌ین بۆ داخوازییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنوور، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌ویش ده‌ست له كاروباری ناوخۆی سووریا وه‌رنه‌دات و رێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه بگرێت".
له باره‌ی ره‌وشی عه‌فرینیش روونیی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌نه چاره‌سه‌رێك، پێویسته خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ره‌وشی عه‌فرین وه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه و ناتوانن باسی هیچ چاره‌سه‌رێك بكه‌ن.
ئ. م