عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین شانه‌ی داعش راده‌گه‌یێنێ
"له‌گه‌ڵ به‌غدادی به‌نهێنی هه‌ڵاتوون"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/5/2019، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رایانگه‌یاند: "گه‌وره‌ترین پلانی سه‌رله‌نوێ پێكهێنانی شانه‌كانی سه‌ر به داعشیان له عێراق پوچهڵكردووهتهوهو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له سووریاوه رایانكردبوو هه‌وڵی كارێكی له‌و جۆره‌یان داوه".
له‌وباره‌یه‌وه شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه: "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیوویانه له ئۆپراسیۆنێكدا ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بكوژن كه له سووریاوه هاتبوونه ناو عێراق".
شانه هه‌واڵگرییه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی عێراقی روونكردووه‌ته‌وه "له داهاتوودا ورده‌كاریی ئۆپراسیۆنه‌كه و دانپێدانانی ئه‌ندامانی داعش كه ده‌ستگیركراون بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و باسی چۆنێتی به‌نھێنی هه‌ڵاتنیان له سووریاش ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوه رایانكردووه".
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، رۆژی 23/3/2019 رایگه‌یاند، توانیوویانه كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی دوا مۆڵگه‌ی داعش له سووریا بكه‌ن و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی "خه‌لافه‌ت" بهێنن، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدار و ئه‌ندامانی داعش توانیوویانه رابكه‌ن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناو خاكی عێراق و له ناوچه بیابانه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا خۆیان حه‌شار بده‌ن.