زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
زیزۆ: به هه‌مان ئه‌م پێكهاته‌یه وه‌رزی داهاتوو ركابه‌ری نازناوه‌كان ده‌كه‌ین
زێنه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤیاریال ده‌ڵێت له‌و یارییانه‌ی له لالیگا ماویانه به باشترین شێوه تێپه‌ڕێنن و رێز له هانده‌ران بگرن، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه له مێركاتۆی هاویندا گۆڕانكاری زۆر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاریال، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووم به‌و ئاسته‌ی به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ پێشكه‌شمان كرد، جگه له دۆڕانه‌كه زۆر به خراپی یارییمان كرد، نابێت دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه، به‌رامبه‌ر خیتافیش یه‌كسان بووین، به‌ڵام یارییه‌كی باشمان كرد.
زێدان ده‌شڵێـ: ئامانجمانه له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر ڤیاریال ئاستێكی وا له بێرنابیۆ پێشكه‌ش بكه‌ین نرخی ریال مه‌درید دیار بخات و رێز له هانده‌ران بگرین كه ده‌مانه‌وێت به باشترین شێوه كۆتایی به‌م وه‌رزه بهێنین، دواتریش بیر له وه‌رزی داهاتوو ده‌كه‌ینه‌وه.
زیزۆ گوتیشی: له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو گۆڕانكاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ئێستا ده‌مێننه‌وه، به هه‌مان هانده‌ر و یاریزانان ده‌توانین له وه‌رزی داهاتوو ركابه‌ری بكه‌ین.
زیزۆ ده‌شڵێت: پۆگبا به‌باشی ده‌ناسم یاریزانێكی باشه، ته‌نیا ده‌توانم ئه‌وه‌نده بڵێم چونكه پۆگبا یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتده، دوای كۆتایی هاتنی وه‌رز ده‌توانین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه چ یاریزانیكمان پێویسته.
زیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێشتا سێ یارییان ماوه، هه‌ست به باشی ده‌كات، ده‌شڵێت: دوای یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤاییكانۆ من و یاریزانه‌كانیش توڕه بوون، هه‌ندێكجار بارودۆخ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ناڕۆن.