ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی بێبه‌شكردنی توركیا له گه‌وره‌ترین خواسته‌كه‌ی ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی پاشهگهزنابێتهوه
K24- هه‌ولێر:
باتریك شاناهان، كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌رداری پڕۆژه‌ی كڕینی سیستمی دژه‌مووشه‌كی ئێس 400ی رووسی نه‌بێت، وڵاته‌كه‌ی ناوی توركیا به یه‌كجاری له لیستی پڕۆژه‌ی كڕیارانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 ده‌سڕێته‌وه.
شاناهان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو كۆمپانیای "لۆكهید مارتن" و "یۆنایتد تێكنۆلۆجیس" تاوتوێ كردووه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی به‌شداری توركیا له پڕۆژه‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ـدا كردووه. دووپاتیشیكرده‌وه، دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی واشنتن له‌مباره‌یه‌وه ناگۆڕێت، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی پاشهگهزنابێتهوه و له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته ئه‌نقه‌ره له نێوان فڕۆكه‌ی ئێف 35 و سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی ئێس 400 یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت و گوتی: هیچ كاتێك بۆ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره دیارینه‌كراوه.
شاناهان روونیكرده‌وه، تائێستاش توركیا هاوبه‌شێكی ستراتیژی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌یه و دۆخی كڕینی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیكی ئه‌مه‌ریكا له توركیا نابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی رێكجهوتنێك له‌گه‌ڵ واشنتن، ئه‌نقه‌ره به‌نیازی كڕینی زیاتر له 100 فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی جۆری ئێف 35ـه.
H.B