رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه
لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وت مانگ له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینراوه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نن، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و رۆژی دووشه‌ممه 6ی مانگ، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
هاوكات وه‌قفی سووننی له عێراق رایگه‌یاند، رۆژی 5ی ئایار/ مایۆی 2019، ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و به‌و جۆره‌ش رۆژی دووشه‌ممه، 6ی مانگ، ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان.