سبه‌ی هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت
سبه‌ی له نێوان ئه‌م دوویانه‌یه یه‌كێكیان ده‌بێت بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێت
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه به ئه‌نجامدانی 7 یاری وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی كوردستان كۆتایی دێت، له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا یانه‌ی گازی باكوور میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی خوله‌كه ده‌كات، زاخۆش له نێو یاریگه‌ی خۆی رووبه‌رووی ئاكرێ ده‌بێته‌وه، ئه‌م دوو یارییه چاره‌نووسی مانه‌وه‌ی بلیتێكی خولی نایاب دیاری ده‌كات.
گازی باكوور تروسكایه‌كی بۆ مانه‌وه ماوه
یانه‌ی گازی باكوور له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له كه‌ركووك میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، یانه‌ی گاز ته‌نیا یه‌ك رێگای له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له خولی نایابی بمێنێته‌وه، ده‌بێت شكست به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بێنێت و چاوه‌ڕوانی دۆڕانی زاخۆش بكات، یانه‌ی گازی باكوور 26 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه ئه‌م یارییه بهدرهفهت ده‌زانێ تا یاریزانه لاوه‌كانی تاقی بكاته‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاماده‌یان بكات، به‌وپێیه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 48 خاڵی هه‌یه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه و هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه.
چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه‌ی زاخۆ به‌ستراوه به ئاكرێ
زاخۆ له یاریگا زه‌حمه‌ته‌كه‌ی خۆی میوانداریی ئاكرێ ده‌كات، زاخۆ بارودۆخی خراپه، چونكه له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی خۆی و بردنه‌وه‌ی گاز ئه‌وا ماڵئاوای ده‌كات، به‌ڵام به بردنه‌وه و یه‌كسان بوونی له‌م یارییه مانه‌وه‌ی خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات، بۆیه نایه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته ئاسانه‌ی له‌ده‌ستبدات، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا ئاكرێ لاوازترین میوانی خوله‌كه بووه، زاخۆ له یاریگای خۆی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ته‌نها یه‌ك یاریی دۆڕاندووه، ئه‌ویش له یاریگای شێخان بوو، به‌هۆی سزادان دوورخرابووه‌وه، خاوه‌نی 29 خاڵه و خانه‌ی دوازده‌یه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاكرێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك مسۆگه‌ر كردووه.
ئارارات و برایه‌تی یارییه‌كی هاوشێوه‌ی دۆستانه ده‌كه‌ن
ئارارات له پیرمام میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئارارات شه‌ش یارییه نه‌یبردۆته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له باشترین وه‌رزه‌كانی خۆی تێپه‌ڕكردووه، تا به‌رزترین ئاست ململانێی له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌م وهرزهكرد، سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه، كه به‌رۆكی تیپه‌كه‌ی گرتووه، كه‌چی تا ئێستاش له پله‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت، 38 خاڵیان هه‌یه و پله‌ی سێیه‌م به‌شیه‌تی.
له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی سه‌ره‌تای خوله‌كه و گۆڕانكاری له‌ستافی راهینه‌ران، تیپه‌كه‌یان خسته بارودۆخێكی خراپ، تا وای لێهات سه‌وزپۆشه‌كان ته‌نها جه‌نگی مانه‌وه بكه‌ن، گه‌ڕی رابردووش دوای بردنه‌وه‌یان له ئاكرێ به‌فه‌رمی مانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، له ئێستاشدا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراقی، تیپه‌كه‌ی فاتیح حه‌مه‌خان، خاوه‌نی 30 خاڵه و له خانه‌ی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان ده‌بینرێت.
نه‌ورۆز و دهۆك یاریی لوتكه ده‌كه‌ن
له یارییه‌كی دیكه‌دا نه‌ورۆز میوانداریی دهۆك ده‌كات، نه‌ورۆز نوێنه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی سلێمانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب، پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردووه، تیپه‌كه‌ی پرسیار عه‌بدولره‌زاقی راهێنه‌ری نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتن، خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌رن، دیار عه‌لی هێرشبه‌ری نه‌ورۆز 20 گۆڵی تۆمار كردووه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی گۆڵكردنه له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندان وه‌رزی رابردوو، نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له دهۆك توانای خۆی له‌م یارییه بۆ هانده‌رانی دووپات بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌ڕی رابردووش توانی ببیته یه‌كه‌م تیپ له یاریگای ده‌ربه‌ندیخان بباته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا دهۆك، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریزی نایابه‌كانی كوردستان و مانه‌وه‌یان له خوله‌كه ئامانجی یه‌كه‌می خۆیان پێكا، ئاماجی دووه‌میان له ئیستادا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خولی نایابی عێراق،، له دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب دهۆكییه‌كان نایانه‌وێت به ئاسانی بدۆرێن و به لاوازی ده‌ربكه‌ون، دهۆك 36 خاڵی هه‌یه خانه‌ی پێنجه‌م به‌شییه‌تی.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به‌یكه‌وه یاریی ده‌كه‌ن
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی سلێمانی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به هێزه‌وه پێشوازییان له خوله‌كه كرد، دواتر به‌هۆی كێشه‌ی كارگێری یانه‌كه، كه كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر تیپه‌كه‌وه هه‌بوو، ئاستیان به‌ره‌و خراپی رۆیشت و دواتریش ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ر باجه‌كه‌ی دا‌و له تیپه‌كه دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی یاسین مه‌ناف تیپه‌كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی بردنه‌وه‌كان و برینه‌كانی خۆی سارێژكرد، كه ته‌نها یه‌ك یاریی دۆڕان ئه‌وه‌یش به‌ده‌ستی پاڵه‌وانی خوله‌كه بوو، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 37 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر، له‌سه‌رتای خول به ئامانجی مانه‌وه و پێگه‌یاندنی یاریزان به‌شداریان له خوله‌كه كرد، ئامانجهكیان پێكا، به‌ڵام زۆر به زه‌حمه‌تی، چونكه تا گه‌ڕی رابردووش مانه‌ویان مسۆگه‌ر نه‌كردبوو، به‌ڵام دوای بردنه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئارارات بلیتی مانه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یان ده‌ستخست و له ئێستا هه‌ولێر خاوه‌نی 30 خاڵه و پله‌ی یازده‌می گرتووه.
زێره‌ڤانی دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌یان له گه‌رمیان ده‌كه‌ن
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگای خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی ده‌كات، دوای دۆڕانه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوویان شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند ده‌یانه‌وێت شكۆ و گه‌وره‌ی یاریگاكه‌یان بگه‌رێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر كه‌س نه‌توانێ به ئاسانی له‌م یاریگایه سه‌ركه‌وتوبێت، ده‌ربه‌ند خاوه‌نی 31 خاڵه و له پله‌ی هه‌شته‌م دێن.
له به‌رامبه‌ردا زیڕه‌ڤانی، ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات و به‌ڵكو خراپترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، هه‌رچه‌ند له قۆناخی دووه‌م سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی هه‌وڵی دا تیپه‌كه‌ی رێك بخاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دووباره‌كردنه‌وی هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو، به‌ڵام شكستی خوارد، چونكه نه‌یتوانی زۆرترین بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت بۆیه وه‌ك چاوه‌ڕێ كرا به ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له‌م وه‌رزه ده‌كه‌ن.
هه‌ندرێن له پایته‌خت میوانداریی شێروانه ده‌كات
شێروانه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ندرێن گه‌شتی پایته‌ختی باشووری كوردستانی كردووه، هه‌ردوو تیپ مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كردووه، بۆیه ده‌یانه‌وێت هه‌موو هێز و توانای خۆیان به یاریزانه لاوه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه، تا بۆ وه‌رزی داهاتوو فێری ململانێ ببن، هه‌ندرێن له قۆناخی یه‌كه‌م باشتربوو ئه‌نجامه‌كانیشی پهسندتربوون، به‌ڵام له قۆناخی دووهك به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كان و نه‌بوونی هێرشبه‌رێكی راسته‌قینه ئاستی دابه‌زی، دڵشاد مه‌عروف له كۆتایی دا توانی تیپه‌كه‌ی له دابه‌زین رزگار بكات، هه‌ندرین 30 خاڵی له هه‌گبه‌دایه و پله‌ی ده‌یه‌م به‌شیه‌تی.
له به‌رامبه‌ردا شێروانه دوای ده‌ستپێكه خراپه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه، له‌گه‌ڵ گۆڕینی راهێنهرئاستیان به‌ره‌و باشی رۆیشت و مانه‌وه‌ی خۆشیان مسۆگه‌ر كرد، شێروانه خاوه‌نی 33 خاڵه و پله‌ی حه‌وته‌می داگیر كردووه.
.jpg)