كێشهكانی كهرتی پهروهرده ئاراستهی پهرلهمان دهكرێن
له كۆنفرانسێكدا كێشهكانی كهرتی پهروهرده خرانهڕوو
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆنفرانسێكی بۆ سەرجەم بەڕهێوبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان سازكرد، كه تێیدا ئەو کێشە و گرفتانەی کەرتی پەروەردەی گرتووەتەوە باسکران بڕیاریشە میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی كهرتی پەروەردە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
نیگار ئەحمەد، خوێندکاری پۆلی 12 یە وەک یەکێک لە بەشداربوووانی پانێڵی (با پەروەردە خەمی ھەمووان بێت) باس لەو کێشە و گرفتانە دەکات، کە رووبەڕووی قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەبنەوە، بوونی مەنھەجی زۆریش بە یەکێک لە کێشە دیارەکانی ئەو قۆناغە دەزانێت.
بەشێك لە مامۆستا و پسپۆرانی بواری خوێندن و پەروەردە پێیان وایە قەیرانی دارایی و بایکۆتی مامۆستایان لە ساڵەکانی رابردوودا کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆگرامەکانی خوێند لە بەشێک لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەبووە.
موژە عەباس، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت لە سلێمانی بە كوردستان24ی گوت: "چەند ساڵێكە كەرتی پەروەردە بەھۆی قەیرانی داراییەوە تووشی داڕمان بووە، نەك پێشوەچوونی بەخۆوە نەبینیووە، بەڵكو بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە. ئەو كۆنفرانسەمان بۆ ئەوە رێكخستووە كە كێشەكان دیار بكەین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە".
ھەروەھا بەکر محەمەد، بەڕێوبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێ: "ئەگەر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت كۆمەڵگە پێشكەوێت، دەبێ لە داھاتوودا گرنگیەكی تایبەت بە پەروەردە بدات".
ھ.م