شاندێكی باڵای پارتی ده‌چێته سلێمانی
پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی له سلێمانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه و تاووتوێی رێككه‌وتنی نێوانیان بكه‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌ی زیاتر له 7 مانگه هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، كابینه‌ی نوێ پێكنه‌هێنراوه، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، كاتژمێر 11 و نیو، شاندی پارتی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆی كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێشتریش له 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، رێككه‌وتنێكیان واژۆكردووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
پێشبینی ده‌كرێت گۆڕان پێشنیازێك بداته پارتی، كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم كه به‌ر ئه‌و حزبه ده‌كه‌وێت، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و به‌ڕێوه‌بردن و چهككڕین و چاكسازی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بكات، هاوكات چاودێریكردنی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی چه‌كه‌كانی هه‌بێت به‌سه‌ر هێزه‌كاندا.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، دوای گۆڕان، پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین ره‌شنووسی رێككه‌وتنی نێوانییان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ن.
ئ. م