به فهرمی بایرن میونشن فرانك ریبیێری شۆك كرد
دوای 12 ساڵ فرانك ریبیێری له بایرن میونشن نابینرێتهوه
فرانک ریبێری ناوهراستكاری فرهنسی دوای 12 ساڵ له کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن جێدێڵێت.
ماڵپەری فەرمی یانە ئەڵمانیەکە بڵاویکردەوە یاریزانی فڕەنسی یانەکەیان گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە بە فەرمی ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێت.
ریبێری لە ساڵی 2007 بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک مارسێی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانه باڤارییەکانەوە کرد و لەو کاتەوە بۆ ماوەی 12 ساڵ یاری بۆ ئەم یانەیە دەکات و 422 یاری بۆ ئەم یانەیە لە تەواوی پاڵەوانتیەکان ئهنجام داوه، 123 گۆڵ و 183 ئاسیستی تۆمار کردووە، هەروەها 22 ناسناویشی لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست هێناوە.