گەشتی راستەوخۆی هەولێر بۆ دوو شاری ئەوروپا دەست پێدەکات
گەشتی راستەوخۆی ئەنتاڵیاش کرایەوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای فڕۆکەوانی Freebirdی تورکی گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لە نێوان هەولێر و هۆڵەندا و ئەڵمانیا دەست پێدەکات.
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، هەفتانە سێ گەشتی راستەوخۆ لە شارەکانی ئایندهۆڤن، کۆڵن و ئەنتاڵیا بۆ هەولێر ئەنجام دەدرێن.
دووپاتیشکردەوە کە دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو پێشچووە و چاوەڕێ دەکەن گەشتی راستەوخۆ بۆ وڵاتانی دیکەش زیاد بکرێت.
H.J