یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
به فه‌رمی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كان له ریزبه‌ندی خوله‌كه یه‌كلایی بووه‌وه

ئه‌مڕۆ دوایین گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات، چاره‌نووسی سه‌رجه‌م یانه‌كان له ریزبه‌ندی خوله‌كه یه‌كلایی بووه‌وه، یانه‌كانی گازی باكوور و ئاكرێ به فه‌رمی ماڵئاواییان كرد، یانه‌ی زاخۆش له دوایین هه‌فته مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.
زاخۆ له دوایین هه‌فته ئامانجه‌كه‌ی پێكا
زاخۆ له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا میوانداریی ئاكرێی كرد، یارییه‌كه‌شی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش به فه‌رمی مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد، ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 32 خاڵ به‌رز كرده‌وه بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێه تووشی شازده‌یه‌مین شكست بوو به 14 خاڵ له كۆتایی خوله‌كه رزگاری نه‌بوو و بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی.
گازی باكوور شكستی به پاڵه‌وانی خوله‌كه هێنا
یانه‌ی گازی باكوور له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه له كه‌ركووك میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، یانه‌ی گاز یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه برده‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی یانه كه‌ركووكییه‌كه نه‌بووه فریادڕه‌س بۆ مانه‌وه له خوله‌كه، به‌ڵكو به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زین.
ده‌ربه‌ندیخان شكۆی بۆ یاریگه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی له نێو یاریگه‌ی خۆی، ئه‌مجاره له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد و هانده‌رانیشی ئاشت كرده‌وه، كاتێك له نێو یاریگه‌ی خۆی، یانه ده‌ربه‌ندییه‌كه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی له دژی زێره‌ڤانی تۆمار كرد.
به‌مه‌ش یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له دوای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه دووه‌مین یانه كه له نێو یاریگه‌ی خۆی زۆرترین سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات كه 7 بردنه‌وه‌ی له یه‌كه‌مین وه‌رزی خولی نایابی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامی یاریه‌كانی دیكه
هه‌ندرێن 3 ـ 1 شێروانه
ئارارات 3 ـ 1 برایه‌تی
نه‌ورۆز 0 ـ 1 دهۆك
.jpg)