كوردستان24 پشكی یهكێتی له كابینهی نوێی حكومهتی ههرێم دهخاتهڕوو
پشکی یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو
K24 – سلێمانی:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 ناوەڕۆکی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی ئاشکراکرد و پشکی یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
بە قسەی سەرچاوە باڵاکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەو رێککەوتنە بەگوێرەی رێککەوتنی پێشووتری نێوانیان بووە و هەردوولا رێککەوتوون لەسەر خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی چاکسازی هەمەلایەنە.
بەپێی گوتەی سەرچاوەکەی کوردستان 24 یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستەکانی جێگری سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پلاندانان، رۆشنبیری، کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا، وەزیرێکی هەرێم و دەستەکانی ناوچە کوردستانییەکان و گەشتوگوزار و دەستەی گشتی مین.
جگە لە چەندین پۆستی دیکەی وەک بریکاری وەزیر، راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی لە دامەزراوەکانی حکومەت، کە دواتر پێداچوونەوە دەکرێت و بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێن.