ڤیدیۆی ساتی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری رووسی بڵاودەکرێتەوە

41 کەس گیان لەدەستدەدەن

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری رووسی، لانی کەم 41 کەس گیانی لەدەستدا کە دووانیان منداڵن.

دوێنێ یەکشەممە، لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا فڕۆکەیەک بەهۆی گڕگرتنی بەناچاری نیشتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا سووتا.

تاکو ئێستا هۆکاری گڕگرتنی ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سی ئێن ئێن، هۆکاری پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو فڕۆکەیە بۆ هەورە بروسکە دەگەڕێتەوە.

فڕۆکەکە 78 سەرنشینی هەبووە کە پێنجیان ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوون، 37 کەس لەوان رزگارکراون و هێشتا پێنجیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

H.J