"عاشقه‌كه‌ی ریال مه‌درید یاری لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا به‌ڕێوه ده‌بات"
میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م ناوبژیوان به لایه‌نگیری ریال مه‌درید وه‌سف ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، جونێت شاكیری ناوبژیوانی توركی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا، راسته‌وخۆ میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م ناوبژیوانه‌یان به لایه‌نگیری ریال مه‌درید وه‌سف كرد بوو.
پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: "شاكیری عاشقی ریال مه‌دریده، ئه‌م ناوبژیوانه هه‌میشه له پاڵه‌وانێتییه ئه‌ورووپاییه‌كان پشتگیری ریال مه‌درید ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا 8 یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوبژیوانه كردووه، 4 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوونی هه‌یه و تائێستا نه‌دۆڕاوه.