كه‌جه‌كه‌ گوێ به‌ ڕێنماییه‌كانی ئۆجه‌لان نادات

"گۆشەگیریی کۆتایی نەهاتووە"

K24 - ھەولێر

هاوسەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، داوای رێبەری پەکەکە بۆ وەستاندنی مانگرتنی زیندانیان لە خواردن، رەت دەکاتەوە.

کەجەکە لە بەیاننامەیەکەدا بڵاوی کردووەتەوە، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوامە، هەر بۆیە ئەوان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان. چاوپێكەوتن لەگەڵ پارێزەران، له‌پێناو كۆتاییهێنانه‌ به‌ فشاره‌كانی رای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، پەیامەکەی ئۆجەلان رووی لە دەسەڵاتی تورکیایە و تێیدا هاتووە "دەبێ تەواوی کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و دووربکەونەوە لە شەڕ".

ئەو بەیاننامەیەی کەجەکە لە دوای سەردانەکەی پارێزەرانە بۆ لای ئۆجەلان، کە لە دیدارەکەدا ئۆجەلان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆتاییهاتنی مانگرتنی زیندانیان لە خواردن ده‌كات.

دوای نزیكەی ھەشت ساڵ، لە 02/05/2019، دوو لە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا رۆژی 6/5/2019، نامەکەی ئۆجەلانیان بە پارێزەرانی داوە و ھەمان رۆژ پەیامەكە بڵاو كرایەوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگریدا، لە کینیا دەستگیر کرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا، لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕاڵی بەند كرا.

ھ.م