به ڤیدیۆ.. به هۆی گڕگرتنی فڕۆكه‌یه‌كی رووسی 41 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا
دوای كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه: RT
ئ. م
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی گڕگرتنی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری رووسی، نزیكه‌ی 41 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، فڕۆكه‌كه له جۆری Sukhoi Superjet – 100ـه، به نیازی گه‌شتكردن له فڕۆكه‌خانه‌ی شیریمیتڤۆی مۆسكۆ به‌ره‌و شاری مۆرمانسك هه‌ڵبفڕێت، به‌ڵام راسته‌وخۆ دوای به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له ئاستی فڕگه‌كه، فڕۆكه‌كه كه‌وت و به‌شی دواوه‌ی به‌ر زه‌وی كه‌وت و گڕی گرت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رنیشانی فڕۆكه‌كه له ده‌رگای فریاگوزاری دێنه خواره‌وه و فڕۆكه‌كه جێ ده‌هێڵن.
رووداوه‌كه، رۆژی 5ی ئایار/ مایۆی 2019 رووی داوه، ئێستاش تیمه‌كان له گرفتی ته‌كنیكی فڕۆكه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه و ده‌یانه‌وێت هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه دیاری بكه‌ن.