تره‌مپ له ڕه‌مه‌زاندا ئامۆژگاریی جیهان ده‌كات
ره‌مه‌زان به مانگێكی پیرۆز ناو ده‌بات
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان ده‌كات، چه‌ند ئامۆژگارییه‌كیش له جیهان ده‌كات.
له ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌یدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنیی كۆشكی سپی بڵاو كراوه‌ته‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "سڵاو و رێزم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و موسڵمانانه ده‌كه‌م، كه به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "مانگی ره‌مه‌زان مانگی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه بۆ موحه‌ممه‌د. خێزانه‌كان و كۆمه‌ڵگای موسڵمان دوای بینینی مانگ، به ده‌ستپێكردنی مانگی بیركردنه‌وه‌ی ده‌روونی، نوێبوونه‌وه‌ی رۆحی و نوێژكردنهوه، ده‌ست به رێزگرتن له‌و سروشه ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات: "له مانگی ره‌مه‌زاندا موسڵمانان له به‌ره‌به‌یانه‌وه تا خۆرئاوابوون به‌ڕۆژوو ده‌بن، ئایه‌تی قورئان ده‌خوێننه‌وه و كاری چاكه و خۆبه‌خشیی به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌م رێگه‌یه‌وه گه‌شه به تێگه‌یشتنێكی نوێ ده‌ده‌ن، به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به رێڕه‌وی رۆحانی، به قووڵیی رێز بۆ ره‌حمه‌تی خودا داده‌نێن".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "به درێژایی ئه‌م مانگه، هه‌موومان ده‌رفه‌تێكمان بۆ بیركردنه‌وه له‌و نیعمه‌تانه هه‌یه، كه پێمان به‌خشراون، هه‌وره‌ها ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌كتر بگه‌یه‌نینه لووتكه، هه‌مدیسان كار بۆ زیادكردنی خۆشه‌ویستی له نێوانماندا بكه‌ین. به گیانی مانگی ره‌مه‌زان ده‌توانین به یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك بونیاد بنێین، كه زۆرترین رێزگرتن و گونجانی تێدا بێت".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا تره‌مپ نووسیویه‌تی: "خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا "خاتو میلانیا" له باشترین هیواخوازیدا بۆ موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان، به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌گه‌ڵم به‌شداره".
H.B