هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ دووباره ده‌كرێته‌وه
كاندیدی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا له شاره‌كه شكستی هێنابوو
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڕیاری دا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ئیستانبوڵ دووباره بكرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گه‌وره شاره‌ی توركیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات، كاندیدی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا له شاره‌كه شكستی هێنابوو، له به‌رامبه‌ردا كاندیدی پارتیی گه‌لی كۆماریی، به پشتیوانیی ده‌نگی كورد توانیبووی سه‌ركه‌وێت.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له 31ی ئازار/مارسی رابردوو له توركیا به‌ڕێوه چوون و تێیاندا بۆ یه‌كه‌مجار پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌ریه‌ك له شاره‌وانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵی له ده‌ست دا.