عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد
داوایەکی لە مانگرتووان هەیە
K24 – ههولێر:
پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دوای نزیکەی هەشت ساڵ، ئۆجەلانیان لە زیندانی ئیمراڵی بینی و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا پەیامی ئۆجەلانیان بۆ رای گشتی خوێندەوە.
ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا داوا لە مانگرتووان دەکات کۆتایی بە مانگرتنەکانیان بهێنن و دەشڵێت تەندروستی و مانەوەی ئەوان لە مانگرتنەکەیان گرنگتره.
لەبارەی پرۆسەی ئاشتیش، عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاندووە، ئاشتی لە تورکیا بناغەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات.
لە 02/05/2019، دوو لە پارێزەرانی ئۆجەلان چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا ئەمڕۆ نامەکەی ئۆجەلانیان بە پارێزەرانی داوە.
لە ساڵی 1999ەوە ئۆجەلانی رابەری پەکەکە له گهلهكۆمهیهكی ههواڵگریی جیهانیدا دهستگیر كراو ڕادهستی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیر کرایهوە و ئێستاش لە دوورگەی ئیمڕاڵی زیندانیی کراوە، لەم ساڵدا چەندین لایەنگری پەکەکە و چالاکی مافی مرۆڤ بە شێوازی جیا مانیان گرت و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرکردنی ئۆجەلانیان کرد.
H.J