عێراق.. گه‌نده‌ڵیی له كڕینی سه‌گی پۆلیسیشدا كرا
كڕینی سه‌گی K9 كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌یه‌كی زۆر له كڕینی سه‌گی پۆلیسی و دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی هۆشبه‌ر، به فێڕۆ دراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ی ناوه‌ڕاستی عێراق، 30 سه‌گی جۆری (K9)، كه سه‌گی پۆلیسی پێده‌گوترێت، كڕیوه، به‌ڵام جیاوازییه‌كی زۆر له نرخی كڕین و نرخی راسته‌قینه‌ی سه‌گه‌كاندا به‌دی كراوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، نرخی هه‌موو سه‌گه‌كان بڕی 390 ملیۆن دینار بووه، به‌ڵام به گوێره‌ی پسووله‌ی كڕین، بڕی 495 ملیۆن دینار نووسراوه، كه نزیكه‌ی 105 ملیۆن دینار زیاد نووسراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، جیا له نرخه‌كه، كڕینی سه‌گه‌كان له كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند نه‌بووه و پشكنه‌ری گشتیش راپۆرتێكی وردی له باره‌ی ئه‌و كه‌یسه داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وردبینی و چاودێری دارایی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاریی زیاتری ئه‌و كه‌یسه‌ی گه‌نده‌ڵیی، كه له پۆلیسی پارێزگای دیاله كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندا دێت، ته‌نها سۆماڵ پێش عێراق كه‌وتووه.
ئ. م