فرانك ریبێری به‌م چه‌ند رسته‌یه ماڵئاوایی له بایرن میونشن ده‌كات
ریبێری: له‌وكاته‌ی ئه‌و یاریزانه‌م ناسی رۆژه خۆشه‌كه‌ی من ده‌ركه‌وت
فرانك ریبێری ئه‌ستێره‌ی بایرن میونشن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ یه‌كه‌مجار دوای بڕیاری جێهێشتنی بایرن میونشن قسه‌ی كرد و دڵگرانی خۆی پیشاندا كه دوای 12 ساڵ ریزه‌كانی بایرن میونشن جێده‌هێڵێت.
فرانك ریبێری به‌م شێوه‌یه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: زۆر سه‌خت و قوڕسه دوای 12 ساڵ یاریكردن لێره بڕیاری رۆیشتن بده‌ی، زۆر دڵگرانم، بۆ ساڵانێكی زۆر لێره جه‌نگاوم و توانیمان چه‌ندان نازناو ببه‌ینه‌وه، شانازییه كه منیش به‌شێكم له مێژووی بایرن میونشن، خۆم و خێزانه‌كه‌م لێره ساتێكی پڕ خۆشیمان به‌ڕێكرد، هه‌رگیز ئه‌و رۆژانه له‌بیر ناكه‌م.
ریبێری ده‌شڵێت: ئه‌و كاته‌ی ئاریێن رۆبن هاته بایرن میونشن یه‌كه‌م یاریی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ به‌شداری كرد، له‌و كاته‌وه هه‌موو شتێك به رێگه‌یه‌كی راست رۆیشت، رۆژه خۆشه‌كه‌ی من ده‌ركه‌وت، من له باڵی چه‌پ و رۆبن له باڵی راست، به‌شێوه‌یه‌ك یاریمان كرد سه‌رنجی هه‌مووانمان راكێشا توانیمان دووانه‌یه‌كی باش بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
ریبێری گوتیشی: سوپاسی سه‌رجه‌م یاریزانان و ده‌سته‌ی كارگێری یانه و ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی ئێستا و پێشوو كه هه‌موو كاتێك یه‌ك ئامانجمان هه‌بوو ئه‌میش سه‌رخستنی بایرن میونشن بوو، ناشزانم داهاتووم له كوێ ده‌بێت.
ریبێری لە ساڵی 2007 بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک مارسێی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانه باڤارییەکانەوە کرد و لەو کاتەوە بۆ ماوەی 12 ساڵ یاری بۆ ئەم یانەیە دەکات و 422 یاری بۆ ئەم یانەیە لە تەواوی پاڵەوانتیەکان ئه‌نجام داوه، 123 گۆڵ و 183 ئاسیستی تۆمار کردووە، هەروەها 22 ناسناویشی لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست هێناوە.
