به ڤییدۆ.. په‌یامی ماڵئاوایی گۆدین هه‌مووانی گریاند
دیێگۆ گۆدین: زۆر دڵته‌نگ به رۆیشتنم لێره، چونكه له‌م شوێنه كاتی زۆر سه‌خت و ناخۆشم تێپه‌ڕ كردووه
دیێگۆ گۆدین به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌فه‌رمی بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه ئیسپانیه‌كه جێده‌هێڵێت.
گرێبه‌ستی گۆدین له هاوینی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه و له یانه‌یه‌كی دیكه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بكات و پێشبینی ده‌كرێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی یاریی بكات و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان گۆدین و ئینته‌ر بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز گرێبه‌ستێكیان واژۆ كردووه.
گۆدین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به گریانه‌وه رۆیشتنی له له یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه دوایین رۆژهكانییهتی له‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ ده‌كات.
گۆدین له‌مباره‌یه‌وه گوتی: چه‌ندان وێنه و ساتی خۆش و بیره‌وه‌ریم لێره هه‌یه، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌یه‌كه‌وه دڵخۆش بووین و كاتی سه‌ختیشمان به‌ڕێكرد، دایك و باوكم هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی له یاریگه ده‌ركه‌وم، ساتی زۆر جوان و خۆشم له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێكرد و ئێره بووه ماڵی من.
گۆدین گوتیشی: ئه‌مه دوایین رۆژی منه لێره، هه‌ست به دڵهراوكێیی ده‌كه‌م، سوپاسی هه‌مووان ده‌كه‌م، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان، ده‌سته‌ی كارگێری و راهێنه‌ر و خێزانه‌كه‌م، هه‌موو كاتێك دڵم له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌دریده.
گۆدینی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2010 له یانه‌ی ڤیاریاله‌وه به به‌های 7 ملیۆن پاوه‌ند روویكره ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه 366 یاری كردووه، 21 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كردووه، یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی گۆدین ئه‌و گۆڵه بوو كه به‌هۆیه‌وه نازناوی لالیگایان له ساڵی 2014 یه‌كلایی كرده‌وه و دوای هه‌ژده ساڵ نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
گۆدین، جگه له بردنه‌وه‌ی نازناوێكی لالیگا، نازناوێكی جامی شا و دوو نازناوی یۆرۆپالیگ و سێ نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپا و دوو جاریش گه‌یشتووه‌ته فایناڵی چامپیۆنزلیگ.