ههرێمی كوردستان.. ھەمواری یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێم دهخرێته دهنگدانهوه
پارتی و یەكێتی لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم رێككەوتن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان و ھەمواركردنەوەی شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور، كۆ دەبێتەوە.
پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر پرسەكە رێککەوتن و بەپێ رێککەوتنەکەش، سەرۆک دوو جێگری دەبێت، كه سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستەڵاتەکانیان دیاری دەکات. پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 85 پەرلەمانتار دەنگ بە کاراکردنەوەی یاساکە بدەن. فراکسیۆنی یەکگرتووش مەرجی بۆ دەنگدان بە یاساکە هەیە و تا ئێستاش کۆمەڵی ئیسلامی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.
ھ.م