پنتاگۆن: به رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانماندا ده‌چینه‌وه
سیناریۆكانی به‌ر له 2003 دووباره ده‌بنه‌وه.. ئه‌مه‌ریكا به نیازه 4 فڕۆكه‌ی بی 52 ره‌وانه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات
K24 - هه‌ولێر:
پنتاگۆن رێوشوێنی ئه‌منیی توند بۆ پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و پێگه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق، ده‌گرێته‌به‌ر و به رێوشوێنه‌كانی خۆیدا ده‌چێته‌وه.
شۆن رۆبه‌رتسن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پنتاگۆن پێداچوونه‌وه به رێوشوێنه‌كانیدا ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له باڵیۆزخانه و پێگه‌كانی دیكه‌ی له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستا و داهاتوودا بگونجێت.
پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بیر له ره‌وانه‌كردنی 4 فڕۆكه‌ی بی 52ی بۆمبهاوێژ ده‌كاته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8ی ئایار/ مایۆی 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانیش، پۆمپیۆ چه‌ند په‌یامێكی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به به‌رپرسانی به‌غدا داوه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی، پۆمپیۆ لیستی ناوی سه‌ركرده‌كانی میلیشیاكانی به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوه، كه له ئێرانه‌وه نزیكن و له‌لایه‌ن تارانه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.
ئ. م