عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنێكی نه‌وتی نێوان عێراق و ئێكسۆن مۆبیل ئاشكرا ده‌كات
به‌غدا و كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل و پترۆچاینا نزیكبوونه‌ته‌وه له واژووكردنی رێككه‌وتنێك
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، رایگه‌یاند، به‌غدا و كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل و پترۆچاینا نزیكبوونه‌ته‌وه له واژووكردنی رێككه‌وتنێك له بواری نه‌وتدا، كه ماوه‌كه‌ی 30 ساڵه و به بڕی 53 ملیار دۆلاره.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه، عێراق به بڕی 400 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 30 ساڵدا داهاتی ده‌بێت.
گوتیشی: پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره له باشووری عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی (نهر بن عمر و أرطاوی) پێشده‌خرێن و به‌رهه‌می رۆژانه‌یان ده‌گه‌یه‌ندرێته 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، له كاتێكدا ئێستا 125 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌و دوو كۆمپانیایه، كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراق پێشده‌خه‌ن. هێڵی نوێی نه‌وتی راده‌كێشن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر