واشنتن: سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین
ئێران هێشتا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستی به چه‌كی ناووكی رابگات
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌م زووانه ده‌سته‌یه‌كی دیكه له سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كۆشكی سپی له كاتێكدایه، كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، ئێران هێشتا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستی به چه‌كی ناووكی رابگات.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست پێ كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ئه‌مڕۆ ئێران رایگه‌یاند، به‌شێكی ئه‌و رێككه‌وتنه ناووكییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژۆی كردبوو، جێبه‌جێ ناكات.
بڕیاره‌كه‌ی ئێران دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و رێگه نادات هیچ وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت.