توركیا.. داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت
له نوێترین هه‌ڵوێستیدا دژ به پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا
K24 – هه‌ولێر:
پارتیی گه‌لی كۆماریی توركیا، گه‌وره‌ترین پارتیی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و وڵاته‌یه، له نوێترین هه‌ڵوێستیدا دژ به پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا، داوای كرد، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیاش هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پارتیی گه‌لی كۆماریی داوای كرد، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له قه‌زاكانی سه‌ر به ئیستانبوڵیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژی 31ی ئازار/ مارسی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا به‌ڕێوه چوو.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كاندیدی ئاكپارتیی له ئیستانبوڵ شكستی هێنا و كاندیدی پارتیی گه‌لی كۆماریی سه‌ركه‌وت.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پارتیی گه‌لی كۆماریی بووه جێی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی داوای كرد، هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ دووباره بكرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا پارتیی گه‌لی كۆماریی داوا ده‌كات، ته‌نیا له ئیستانبوڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵكوو با له قه‌زاكانیش ئه‌نجامه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
هاوكات داواشی كرد، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، كه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو له توركیا به‌ڕێوه چوو.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر