پۆمپیۆ له باره‌ی ئێرانه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته وڵاتان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، پشتیوانی له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بكه‌ن و ببنه به‌شێك له سزاكان.
پۆمپیۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف، رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی نموونه‌یی ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا په‌یوه‌ستی سزاكانی سه‌ر ئێران ببن.
گوتیشی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، ئێران مافی خۆشگوزه‌رانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ گه‌شه‌پێدانی تیرۆر و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه بالیستییه‌كان و پێشخستنی پرۆگرامی ناووكی.
گوتیشی: سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێران به‌و دیموكراسیه‌ته بگات، كه شایه‌نییه‌تی.