داعش له مووسڵ خێزانێكی هه‌شت كه‌سی كۆمه‌ڵكوژ كرد
دایك و باوكێك و شه‌ش منداڵی خێزانه‌كه كوژران
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا په‌لاماری ماڵی موختارێكیان دا و هه‌شت كه‌سیان كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له نه‌ینه‌وا به كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ی راگه‌یاند، په‌لاماره‌كه له به‌شی راستی مووسڵ روویداوه.
گوتیشی: چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی موختاری ناوچه‌ی ئهلكوار و هه‌ریه‌ك له موختاره‌كه و هاوسه‌ری و شه‌ش منداڵی ئه‌و موختارهیان سه‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شانه نووستووه‌كانی داعش له مووسڵ كه‌وتوونه‌ته‌وه جموجۆڵ و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیان و گیانی هاووڵاتیانی شاره‌كه.