"راكیتیچ له ترسان زوو ئه‌م وێنه‌یه‌ی سڕییه‌وه"
هانده‌رانی بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه هێرشێكی توندیان بۆ سه‌ر راكیتیچ ده‌ستپێكرد
دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول به‌سه‌ر بارسێلۆنا، ئیڤان راكیتیچ گه‌شتێكی خێزانی ده‌كات و وێنه‌كانی به رووخسارێكی گه‌ش و پێكه‌نیناوی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هێرشێكی گه‌وره‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنای لێكهوتهوه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیڤان راكیتیچ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به یه‌كێك له تاوانباره‌كانی ماڵئاواییكردنی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ داده‌نرێت، به‌ڵام بێگوێدانه هه‌ست و سۆزی هانده‌رانی بارسێلۆنا گه‌شتێك ده‌كات و وێنه‌كانیشی به‌پێكه‌نین و دڵخۆشییه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیڤان راكیتیچ دوای هه‌ستكردن به كاردانه‌وه‌ی توندی هانده‌رانی بارسێلۆنا به‌خێرایی هه‌وڵیداوه وێنه‌كان بسڕێته‌وه و داوای له كه‌سه نزیكه‌كانیشی گرتووه وێنه‌كانی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.